حەلبووسی: بڕیاڕی دادگای فیدراڵی لەبارەی دورخستنەوەم جێگای سەرسوڕمانە
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە رایگەیاند، بڕیاڕی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمانە و، هەروەها دادگای فیدراڵی بەمجۆرە بڕیارانە رێز لە دەستوور ناگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ،بە بڕیاڕی داگای فیدراڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، لەوبارەیەوە محەممەد حەلبووسی رایگەیاند، کەسانێک هەن هەوڵی پارچەپارچەکردنی پێکهاتە سیاسییەکانی کۆمەڵگە دەدەن.
حەلبووسی رایگەیاند، بڕیاڕی دادگای فیدراڵی جێگای سەرسوڕمانە.
وتیشی: هەندێک لایەن هەوڵی لێکترازانی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق دەدەن.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشدا، دادگای فیدراڵی بەمجۆرە بڕیارانە رێز لە دەستوور ناگرێت.
محەممەد حەلبووسی، دەڵێت: نازانین ئەمجۆرە بڕیارانەی دادگای فیدراڵی لەکوێوە ئاراستە دەکرێن. جەختیشی لەوەکردەوە، رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی ماددە دەستورییەکان دەگرینەبەر.
حەلبوسی، باسی لەوەشکرد، ئۆپۆزسیۆن بووە هۆی رووخانی یەک لەسەر سێی پارێزگاکانی عێراق.
