خامنهیی: پێشکەوتنەکانی ئێران دوژمنی توڕە و بێزار كردوه
عهلی خامنهیی، ڕێبهری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگهیاند، پێشکەوتنەکانی ئێران دوژمنی توڕە و بێزار كردوه، بهڵام سهرهڕای ئهوهی "خاڵی لاوازمان لە بوارەکانی وەک پرسە ئابورییەکان هەیە کە بێ گومان دەبێت هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی بدرێت".
عهلی خامنهیی پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ یهكشهممه له كۆبونهوهیهكدا لهگهڵ کۆمەڵێک لە فەرماندە و بەرپرسانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتهكهی، ڕایگهیاند، "پێشکەوتنی وڵات دوژمنانی وڵاتهكهمانی توڕە و بێزارکردوە، بێگومان خاڵی لاوازیی لە بوارەکانی وەک پرسی ئابوریدا هەیە کە بێگومان پێویستە چارەسەر بکرێن".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئەوەی دوژمن توڕه دەکات، ناوی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکو ئیرادەی وڵاتێکە کە مسوڵمان و سەربەخۆ و خاوەن شوناس بێت و پشت بە کەسانی دیکە نەبەستێت، ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبونیان".
خامنهیی بە ئاماژەدان بە نمونەیەک لە ڕێبازی دوانەیی چەوسێنەرانی جیهانی لە ڕێگەدان بە تەیارکردنی خۆیان بە توندترین و کارەساتبارترین جۆرەکانی چەک و ڕێگەنەدان بە کەسانی دیکە بۆ پێشکەوتنی بەرگری، وتی، "دڵنیایی، باوەڕ، ئیرادە، بوێری و متمانە بە خودا دەبێت تا ئەوپەڕی ڕادەیەک لە هێزە چەکدارەکاندا ئامادەبن، چونکە ئەو سوپا خۆبەزلزانانەی کە خاوەنی ئەمانە نەبون بە درێژایی مێژو شکستیان هێناوە".
