خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس لە سالێرنیتانای بردەوە
لە یارییەکانی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بووە میوانی سالێرنیتانا و یارییەکەی لێبردەوە
لە تایمی یەکەمدا یۆڤانتۆس کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو بەڵام بە ئاسانی نەدەگەشتنە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر، پاش ئەوەش سالێرنیتانای خاوەن یارییگا لە خولەکی 39 لەلایەن ماگیۆریەوە گۆڵی یەکەی تۆمارکرد و ئەم تایمەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن یارییگا کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا یۆڤانتۆس بە ئاستێکی باشترەوە بینراون و لە خولەکی 65 لەلایەن لینگ جونیۆرەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، پاش ئەو گۆڵەش چەندین هەوڵی تریان دا تا لە دوا خولەکەکانی یارییەکە و لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراو ڤلاهۆڤیچ گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە بردنەوەی یۆڤانتۆس کۆتایی پێهات و بەم بردنەوەیەش خانمە پیرەکە ژمارەی خاڵەکانی بوو بە 46 خاڵ و پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ریزبەندی قایمتر کرد، یانەی سالێرنیتاناش خاوەنی تەنیا 12 خالە لە پلەی 20ەمی ریزبەندی دێت.
لە یارییەکی تریشدا ناپۆلی بووە میوانی تۆرینۆ و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر پێ دۆڕاند.
