خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ شکستی بە نیوکاسڵ یونایتد هێنا
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە گۆڵێکی دیکلان رایس شکستی بە نیوکاسڵ یونایتد هێنا نۆتینگهامیش لە وێستهامی بردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 37ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیوکاسڵی کرد.
تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێکرد، کۆنترۆڵی تۆپ زیاتر لای نیوکاسڵ بوو بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵ.
تایمی دووەم، دیکلان رایس بە ئەسیستی ئۆدیگارد سەرکەوتوو بوو لە پێشخستنی تۆپ هاوێژەکان، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە سەرەڕای گۆڕانکارییەکان.
سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی گەنەرز کۆتایی هات، بەم ئەنجامە ئارسناڵ بە 71 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیرە و سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنز لیگ مسۆگەر کرد، نیوکاسڵیش لە پلەی سێیەم مایەوە.
لە یارییەکانی دیکەی هەمان هەفتەش، برێنتفۆرد بە فولهام دۆڕا و نۆتینگهام فۆرێست شکستی بە وێستهام یونایتد هێنا.
