خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکرد
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەحمەد یەنەز وتی، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دواناخرێت وەک ئەوەی لە خولی یەکەمدا ڕوویدا.
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بە ڕێژەیەکی بەرزی بەشداریکردن لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا کرد و لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و وتی، ڕێژەی بەشداریکردن لەو خولەدا زۆر بەرزە.
وتیشی "هاوڵاتیان هەمان ڕێژەی بەشداریکردنیان نیشانداوە لە خولی دووەمی دەنگداندا وەک خولی یەکەم، جا لە دەرەوە بێت یان لەناو وڵاتەکەدا، بەڵام تا ئێستا هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ کێشە و ڕووداوێک ئەنجام دەدرێن.
خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکرد و دەنگدان تا کاتژمێر 5:00 ئێوارە بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کاندیدی ئۆپۆزسیۆن کەمال کلیچدارئۆگڵو لە پێشبڕکێدان بۆ سەرۆکایەتی.
