دادگاى فيدڕاڵی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە چەند بریارێک دەردەکات
جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنەکەدا بڕیاریدا کە، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان 100 کورسییە و
11 کورسی پێکهاتەکان نادەستوورییە،هەروەها بڕیاریدا هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت.
هەروەها دەشڵێت، "دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بکات".
لەبارەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستانەوە وتی:-
کۆمیسیۆنی عێراق شوێنی دەستەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگرێتەوە.
باس لەوەش دەکات، "پێویستە حکومەتی عێراق بەبێ قەرز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات".و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێشێلکاریی یاسایە و پێچەوانەی ماددەی 30ی دەستووری عێراقە،و پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک مووچەخۆرانی عیراق بەنیشتمانی بکرێت، بۆ ئەمەش پێویستە هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێم هەماهەنگی زیاتر بکەن.
