دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سێ سکاڵا سەبارەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
به‌پێی خشته‌ی دانیشتنەكانی، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه (12ـی ئایاری 2024)، دادگای فیدڕاڵی عێراق له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می دانیشتنی تاوتوێی سكاڵایه‌كی ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ده‌كات كه له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری ناوخۆ تۆماریكردوه، كه په‌یوه‌ست به گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و داخستنی كەمپەكانە لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بڕگه‌ی دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به تاوێکردنی سکاڵایەک کە لە دژی پێنج مەرجی هێنانی ژنی دووەم لە یاسای باری کەسێتی تۆماركراون، کە لەدوای هەموارکردنی یاساکە لە پەرلەمانی کوردستان زیادکراون.
هەروەها بڕگه‌ی سێیەمی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ته بهسكاڵایەكی وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی، کە لە سکاڵاکەدا وەهاب هەڵەبجەیی، کە ئێستا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیشە، داوا دەکات دادگاکە ماوەی کارپێکردنی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2006ـی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر بە نادەستوری بزانێت، کە بەگوێرەی یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2018 دیاریکراوە، جگە لەوەش سەرجەم ئەو سزایانەی لە دادگەکانی هەولێر لەدژی ئەو دەرچوون هەڵبوەشێندرێتەوە.
