دامەزراندنی گرووپی حیزبولڵای شۆڕشگێڕی کوردستان ڕاگەیندرا
گرووپێک کە ناوی لەخۆی ناوە (حیزبولڵای شۆڕشگێڕی کوردستان) ڕاگەیاندنی دامەزراندنی بڵاوکردەوە.
ڕۆژی سێشەممە17ـی کانوونی یەکەمی 2024، گرووپی چەکداری حیزبولڵای شۆڕشگێڕی کوردستان ڕایگەیاندووە، الحمدلله رب العالمین، والصلاة والسلام علی سیدنا محمد و آله و صحبه اجمعین، پاش زۆر بوونی تاوان و دژایەتی ڕژیمی زایۆنی ئیسڕائیل دژ بە مەزڵوومان و موسڵمانان و نیشانە پیرۆزەکانی ئیسلام، بەتایبەتی مزگەوتی ئەلئەقسا و خاکە دەست بەسەر گیراوەکانی جۆلان، وە بە بەرزبونەوەی کردەوە پیلانگێڕیەکانی ئەم ڕێژیمە غاسبە لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، گروپێک لە لاوەکان و جیهادیەکان بە بڕوای دینی و ئەرکی خۆیان، ڕەوشی دامەزراندنی "حیزب اللهی شۆڕشی کوردستان" یان دانا.
ئامانجی دامەزراندنی ئەم گروپە ئامانجێکی جیهادی و عەقیدەتیە، وەک وڵامدانەوەیەک هەمبەر ڕەوشە دژبەرانەو پڕۆژە خیانەتکارانەی زایۆنیەکان و هاوپەیمانانیان بەرامبەر بە موسڵمانان لە ساڵانی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان.
حیزبولڵای شۆڕشگێڕی کوردستان دەشڵێت: ئێمە پەیمان ئەدەین لەمەودوا هەر شەخسێک یان گروپێک هەوادار و پشتیوانی ئەم ڕژیمە داگیرکەرە بێت، یان هاوکاریان لەگەڵدا بکات، یان بە هەر شێوەیەک دژ بە موسوڵمانان پەیوەندی لەگەڵیان هەبێت دەبێتە ئامانجی جواب دانەوەی ئەم حزبە جیهادیە.
ئێمە بڕیار ئەدەین کە هەر شەخسێک یان گروپێک لە ڕژیمی زایۆنی ئیسڕاییل یان هاوکارەکانی کە لە خوێنڕشتنی موسڵمانان دەستی هەبێت بە سزای خۆیان دەگەن لە لایەن ئێمەوە.
"حیزب اللهی شۆڕشگێڕی کوردستان" بە شێوەیەکی سەربەخۆ ، ناونەناس ، جیهادی تێدەکۆشێت سەبارەت بە هەمو پیرۆزیەکانی ئیسلام، کڕامەت و مافی ڕەوای موسۆڵمانان، و خەباتی بێ پسانەوەی خۆی بەرامبەر ڕێژیمی جنایەتکاری ئیسڕاییل و هەمو هاوپەیمانانی درێژە دەدات.
ئەمە ڕێگەی ئێمەیە و تا کاتێک عەداڵەت جێبەجێ بکەین و زوڵم کۆتایی پێبهێنرێت، هەمو کات بەرەو پێش دەڕوین، هەروەک حیزبەکە ڕایگەیاندووە.
