دانیشتنی دادگایی دۆسییەى دەنیز جەودەت دواخرایەوە
بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە بۆ سێیەم جار دانیشتنی دادگایی دۆسییەى دەنیز جەودەت، ئەندامی کەنەکە بەڕێوەبچێت، کە لە 18ـی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لە هەولێر تیرۆر کرا، بەڵام لەسەر داواى پارێزەرانى دۆسیەى دەنیز دانیشتنەکەى ئەمڕۆ دواخرا.
بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار، دانیشتنی دادگایی دۆسێیەى تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا، بەپێی زانیارییەکان هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکەى دادگا دەگەڕێتەوە بۆ داواى پارێزەرانى دۆسییەکە، هەروەها لە دانیشتنەکەدا دوو لە توانباران دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و دادوەریش بەپێى ماددەى دووى تیرۆر سزاى بەندکردنى بەسەردا سەپاندوون، بەڵام تا ئێستا تاوانبارى سێیەم دەستگیر نەکراوە.
زانیاری زیاتر...
ڕۆژی 18ـی ئەیلولی 2023 لە نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ئەندام و نوێنەری کەنەکە لە هەرێمی کوردستان (دەنیز جەودەت بولبون) تیرۆر کرا.
