داواکاری گشتی وڵاتی فەرەنسا به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێليگرامی ئازادکرد
داواكاری گشتی فەڕه‌نسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پاڤێل دورۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێليگرامی ئازاد كرد، ئەوەش دوای چوار ڕۆژ لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و پلاتفۆرمه بۆ چالاكییه نایاساییه‌كان
ئەپی تێلێگرام دابینکەری بەناوبانگی خزمەتگوزاری چاتی نهێنیە، ڕووبەڕووی چەندین تۆمەتی یاسایی دەبێتەوە لە ژمارەیەک وڵات بەهۆی سیاسەتەکانی تایبەتی کە لەو ئەپلیکەیشنەۆا هەیە، کە بەردی بناغەی جیاکردنەوە و سەرنجڕاکێشانی بەکارهێنەرەکانییەتی. ئەم سیاسەتانە چەندین پرسیار و نیگەرانی لە نێوان حکومەت و رێکخەرەکان لە سەرانسەری جیهاندا دروستکردووە.
چاوەڕوان دەکرێت پاڤێل دورۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێليگرام لە لێکۆڵینەوەی داهاتوو وردەکاری و داتای زیاتر بداتە دادوەری فەڕەنسا کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر ئەم کەیسە. ئ
ەم پەرەسەندنانە لە کاتێکی هەستیاردا دێت بۆ تێلێگرام، کە کۆمپانیاکە کار دەکات بۆ بەهێزکردنی پێگەی یاسایی و ڕوونکردنەوەی سیاسەتەکانی بۆ بەکارهێنەران و دەسەڵاتدارانی تێلێگرام.
