ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌دا گیراوە و دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، "مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرت كه هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌ی تێدا بووه كه هیچ به‌روارێكی دهرچوونو به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نه‌بووه، هه‌روه‌ها دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون".
ئەوەشی گووت، "دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس كه بارهه‌ڵگرێک له كۆگایه‌كدا بڕی هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌ی تێدایه و هیچ به‌روارێكی دهرچوونو به‌سه‌رچوون له‌سه‌ر هێلكه‌كان نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگه‌پێنه‌دراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه له‌ناو بازاڕدا ساغی بكاته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق بەهاوکاری لیژنەکانی ئابوری قایمقامییەت توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه و هێلكه‌كاندا بگرن".
