دوای تێكچونی دۆخی ته‌ندروستی پاپا فڕانسیس به‌ره‌و چاكبونه‌وه ده‌ڕوات
ڤاتیكان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، دوای تێكچونی دۆخی ته‌ندروستی، به‌هۆی هه‌وكردنی سیه‌كانیه‌وه، له‌ئێستادا پاپا فڕانسیس هه‌ست به باشی ده‌كات و به‌ره‌و چاكبونه‌وه ده‌ڕوات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ڤاتیكان، پزیشكه‌كان ناچار بون پاپا فڕانسیس بخه‌نه سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دان و ده‌مامكێك له‌سه‌ر لوتی، دوای ئه‌وه‌ی توشی كۆكه‌یه‌كی توند بو، پزیشكه‌كان ده‌ڵێن یه‌ك دو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری گشتی كلینیكی پاپا ده‌بێت.
ڤاتیكان له نوێكاری كورتی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاندوه، پاپا شه‌وه‌كه به هێمنی تێپه‌ڕی، ئێستا پشو ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (dpa)ی ئه‌ڵمانی، ڤاتیكان ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه پاپا فرانسیس له نه‌خۆشخانه توشی دوباره‌بونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی په‌یامی پزیشكی كه ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه، پاپای ته‌مه‌ن 88 ساڵ توشی گرژبونی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه بوه كه به‌هۆی هه‌وكردنی به‌كتریاوه دروستبوه به‌هۆی دزه‌كردنی ماده‌ی دیكه بۆ ناو سییه‌كانی له‌كاتی هه‌ناسه‌داندا، كه پێویست ده‌كات ئۆكسجینی پێبدرێت له‌ڕێگه‌ی ماسكی لوته‌وه.
گرژبونی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه به‌هۆی توندبونه‌وه‌ی ماسوڵكه‌كانی ناوپۆشی بۆرییه‌كانی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه له سییه‌كان دروست ده‌بێت.
