دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، روبەڕوی هێزێكی ئاسایش دەبنەوە و رادەكەن
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سنوری گوندەلانی زەلێ و زێوکەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین تیمەکانی ئاسایش بە چەک و فیشەک روبەروی دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بونەوە، بازرگانەکان هەڵهاتن بۆ ناوچەکانی ئەودیو سنور، هێزەکانی ئاسایشیش دەستیان بەسەر نۆ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراویکدا بڵاویکردەوە، بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسایش لەگەڵ پۆلیسی گومرگی راپەڕین لێکۆڵینەوەیان لەبارەی بازرگانی کردنی بە ماددەی هۆشبەر لە دو گوندی سەر بە ئیدارەی راپەڕین ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنوری گوندەکانی زەڵێ – زێوکەی ئیدارەی ڕاپەڕین، هێزەکانی ئاسایش لە بۆسەیەک دەستگیرکردنی دو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕوبەڕوبونەوە و تەقەکردن دروستبو.
ئەوەشخراوەتەڕو، لەئەنجامدا تۆمەتباران هەڵدێن بۆ ئەودیو سنورەکان و دەستدەگیرێت بەسەر بڕی ( نۆ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
