دوو بکوژ لە بەغدا هەڵاتبوون لە هەولێر دەستگیرکران
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو بکوژ لە بەغدا هەڵاتبوون، لە هەولێر دەستگیرکران، پۆلیسی هەولێر دووپاتی دەکاتەوە، هەولێر شوێنی داڵدەدانی تۆمەتباران نییە.
سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە، ئەو دوو بکوژەی لە بەغدا هەڵاتبوون، لە هەولێر دەستگیر کران دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداوە هەواڵیان پێگەیشتووە کەوا دوو تۆمەتبار کەسێکیان لە بەغدا کوشتووە و ڕایانکردووە بەرەو هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر.
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: پاش ئەوەی زانیارییان بەدەستگەیشتووە دوو تۆمەتبارەکە ڕوویان لە هەولێر کردووە، دەستبەجێ تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و توانیویانە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمتۆمەتباران دەستگیر بکەن.
پۆلیسی هەولێر هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی، هەولێر شوێنی داڵدەدانی تۆمەتباران نییە و هەر کەسێک تاوان ئەنجام بدات، لە کەمترین ماوەدا دەستگیر دەکرێ و ڕادەستی یاسا دەکرێت.
