ديندار زێباری: دادگایی کردنی ئەندامانی داعش بە یاسایی تیرۆر بەردەوامە
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر بابەتی مافیمەدەنی و سیاسی گفتوگۆمان کردووە، هەروەها زیاتر لە 200 داعشمان بە یاسایی تیرۆر دادگاییکردووە، پرۆسەکەش بەردەوامی هەیە.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمەلەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمان لەسەر بابەتی مافی مەدەنی و سیاسی کرد، کە ئەویش سێتەوەری سەرەکییە، لەوانە دادگایی کردن، سەربەخۆیی دادگاکان و دادگایی کردنی دادپەروەرانە.
گوتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەم سێ تەوەرە، چونکە زۆر گرنگە و ئەتوانن رۆڵیکی کاراببینن لە رووی حکومڕانییەکی باش لە هەرێمی کوردستاندا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بابەتی دەسەڵاتیدادوەری بە بابەتێکی گرنگ دەبینین.
دەشڵێت: ئەوەی من دەمەوێت قسەی لەسەر بکەم ئەو راسپاردانەیە کە سەبارەت بە دادوەری هاتووە،هەروەها باس لەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێت، ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان،رێگا خۆشکەرین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی خول و راهێنان و پاڵپشتی زیاتر بەدەست بهێنینجا هونەری بێت، یان پسپۆڕی یان یاسایی بێت.
گوتیشی: لە پرۆسەی دەرباز بوون لە سزا، داوامان لە دەسەڵاتی دادوەری ئەوەبووە، کە ئەو دەسەڵاتەسەربەخۆییە، وە ئێمە بەپێی ئەو پلانەی کە هەمانە لەسەر ئاستی دەسەڵاتی دادوەری، هەروەها سەرۆکیئەنجومەنی دادوەری، دادوەر عەبدولجەبار هاوکارێکی سەرەکی بووە بۆ ئەو پلانە.
هاوکاری دادوەری گرنگە کە لەرووی ئەو ستانداردە نێودەوڵەتییانەوە کە دادوەرەکان، لەرووی ریسێرچبێت یان بەدواداچوون بێت یان تازە کردنەوە بێت، گرنگە دادوەران ئەو وشیاریانەیان هەبێت.
