دژه‌تیرۆر ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعشى له سنوری شاره‌زور ده‌ستگیر كرد
له ئۆپه‌راسیۆنێكی وردی هه‌واڵگریدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر توانی ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له سنوری شاره‌زور ده‌ستگیربكات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای چاودێری و به‌دواداچونی ورد ئه‌نجامدرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه تیرۆر، تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینن و له كاتی ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا له چه‌ندین پۆستی جیاوازدا كاریان كردوه، تۆمه‌تباره‌كان له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و پێشێلكاری مافی مرۆڤدا ده‌ستیان هه‌بوه.
هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له ئۆپه‌راسیۆنێكی خێرا و بێ زیاندا توانییان تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن و ڕاده‌ستی دادگای تایبه‌تمه‌ندیان بكه‌ن بۆ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردن و له‌ناوبردنی هه‌مو تیرۆرستان و شانه نوستوه‌كانی داعش له سه‌رانسه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
