دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسی رێکخراوێکی تیرۆرستی رادەگەیەنێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، دوای هەوڵی هەواڵگری و چاودێریکردن، تیمەکانی دژە تیرۆر توانیان بەرپرسی دارایی رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیر بکەن، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی داعش ئاشکرا نەکراوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای هەوڵی هەواڵگری کە پێکهاتبون لە پرۆسەی تۆمارکردن و چاودێری، تیمەکانی دەزگای دژە تیرۆر توانیان بەرپرسی دارایی داحش دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەرپرسەی داعش بە بەڵگەنامە و پاسپۆرتی ساختەوە هاتوەتە عێراق و بە نیازبوە چالاکییە تیرۆرستیییەکانی ئەو رێکخراوە لە عێراق زیندوبکاتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕو، دەزگای دژە تیرۆر بەردەوام دەبێت لە هەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنی پاشماوەی تۆڕەکانی داعش و شكستپێهێنانی پلانە تیرۆرستییەکانیان، بۆ ئەوەی عێراق لە ئاسایش و سەقامگیرییە بژی.
