دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ مانگی کانونی دووەمی خستەڕوو
دەزگای دژەتیرۆر ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ مانگی کانونی دووەەمی خستەڕوو .
سەباح نوعمان وتەبێژی دەزگاکە بەئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند کە دەزگای دژەتیرۆر وەک شیکردنەوەیەک بۆ ئۆپەراسیۆن و ئاستەکانی مەترسیەکانی داعش و کاری هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاریەکان دەربارەی داعشە تیرۆریستەکان و ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکانی لە ڕۆژهەڵات و ناوچەی مەکحول و چیاکانی حەمرین و دۆڵی زغیتون سەرکەوتنی گرنگی بەدەستهێناوە.
وتیشی لەماوەکانی پێشوودا و لە مانگی کانونی دووەمدا دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی دژبە مۆڵگەکانی داعش ئەنجامداوە ئەویش بەپێی زانیاری هەواڵگری زۆر ورد کەتاکووئێستا دەرئەنجامی باشی پێکاوە.
ڕوونیشی کردەوە کە لەماوەی مانگی پێشوودا هێزەکانی دژەتیرۆر 23 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە کە بەهۆیەوە 132 تیرۆرستی دەستگیرکردووەو 9 میوانگەی داعشیشی تێکشکاندووە.
ئاماژەشی بەوەکردکە بەفەرمانی سەرۆکی دژەتیرۆر فەریق ڕوکن کریم تەمیمی کۆششە هەواڵگریەکان بەردەوام دەبن لە نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ، کەتاهەنووکە ژمارەیەک لە بازرگانانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
