دەستبەسەراگرتنی کۆنتێنەرێکی کبریتدی هایدرۆجینی لە باشوری بەسرە
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ یەكشەممە دەستبەسەرداگرتنی کۆنتێنەرێکی ڕاگەیاند كە بڕی30 تۆن کبریتیدی هایدرۆجینى تێدابوو لە باشووری بەسڕە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست لە لایەنبەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری دەریایی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاریی هەواڵگریو هێزێك لە هێزی لە فەوجی پیادەی دەریایی سێ، بۆسەیەكی ورد لە بازگەی شەهید نەقیب عەلیعەبدولسادە دانرا و لە ئەنجامدا دەست بەسەر كۆنتینەرێكدا گیرا كە كبریتدی هایدرۆجینی تێدابوو كە بەنزیكەی 30 تۆن مەزەندە دەكرێت، لە ناوچەی خویسات كە لەژێر ملكەچی گومرگی ویاسایی نیە و بەئامانجی هێنانی لە ڕێگەی بەشی بەرپرسیارەوە بۆ ناو وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد: كونتێنەرەكە تۆماركراوە كە جلوبەرگ و جانتای ژنان و كەرەستەی كارەبایی تێدابووەو ئاماژەی بەوەشكرد : كونتێنەرەكە و ئۆتۆمبێل و شتە دەستبەسەرداگیراوەكان بەپێی چوارچێوە یاساییەكارپێكراوەكان گەیەندراونەتە دەسەڵاتی پەیوەندیدار.
