دەستبەسەرگرتنی چەك و نوسینگەیەكی بێ مۆڵەتی گواستنەوەی پارە لەپارێزگاکانی بەسرە و دیالە و دیوانیە
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی،ئەمڕۆ چوارشەممە،دەستبەسەر چەك و نوسینگەیەكی بێ مۆڵەتی گواستنەوەی پارە و عەمبارێك كەلوپەل لە پارێزگاكانی بەسرە و دیالە و دیوانیە دەگرێت.
لە بەیاننامەیەکی ئاژانسەکەدا هاتووە: لە درێژەی ئەو هەوڵانەی ئاژانسی هەواڵگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو بەهەموو شێوە و دەركەوتەكانییەوە، مەفرەزەكانی تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان لە پارێزگای بەسرە، ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتییان ئەنجامداوە دوای وەرگرتنی زانیارییەكان كە ئاماژە بوون بۆ بوونی نوسینگەیەكی گواستنەوەی پارە كە بە شێوەیەكی نایاسایی كاردەكات.
راشیگەیاند: دەستبەجێ تیمێكی تایبەتمەند پێكهێنرا بۆ دڵنیابوون لە دروستی زانیارییەكان، دەست بەسەر نووسینگەكەدا گیرا بە تاوانی بینراو لەگەڵ دەستگیركردنی خاوەنەكەی و دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر لە دراوی بیانی (دۆلار) و بڕێك پارەی ناوخۆیی بە سەرپێچی ئەو یاسایانەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دانراون مامەڵەیان كردووە، هەروەها دەست بەسەر زیاتر لە (190) كارتی ماستەركارتدا گیرا لەناو نوسینگەكەدا، كە پێچەوانەی یاسا بەكارەكاننن.
ئاماژەی بەوەشدا: لە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەی جیادا مەفرەزەكانی ئاژانسەكە تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان لە پارێزگای دیوانیە توانیان دەست بەسەر كۆگایەكدا بگرن كە كەرەستەی جۆراوجۆری تێدابوو كە بەبێ ئەوەی بە ڕێكارەكانی ژمێریاری باجدا تێپەڕبن هێنراو، دەست بەسەر هەموو كەرەستەكاندا گیراوە و ڕێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر.
ئاشكراشیكرد: لە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەدا كە لەلایەن مەفرەزە تایبەتمەندەكانمان لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان لە دیالە ئەنجامدرا، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان و بەدواداچوونی مەیدانی، توانیویانە كەسێكی تۆمەتبار دەستگیربكەن كە بازرگانی بە چەكی جۆراوجۆر و فۆڕمی جیاوازەوە دەكرد، و ئاماژەی بەوەشكرد: تاوانبارەكە بە تاوانی بینراو دەستگیركراوە و ئەو چەكانەی لەبەردەستیدابوون دەستیان بەسەردا گیراوە.
رونیشیكردەوە: قسەی هەرسێ تۆمەتبارەكە لە دانپێداناندا تۆماركراون و ڕەوانەی دەسەڵاتی لێكۆڵینەوەی لێهاتوو كراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان، جەختیشیكردەوە: ئۆپراسیۆنەكان دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندییە دادوەریی ئەنجامدراون.
