دەستپاكی: لە ماوەی مانگی كانوونی دووەمدا (37) فەرمانی بانگهێشتكردن لە دژی بەرپرسانی باڵا دەرچووە
ئەمڕۆ شەممە كۆمیسیۆنی دەستپاكی فیدراڵی سەرجەم ئەو فەرمانە دادوەرییانەی ئاشكرا كرد كە لە ماوەی مانگی كانوونی دووەمی 2023دا بەرامبەر بە بەرپرسانی باڵا و پلە باڵا دەرچوون و جێبەجێ كراون.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حكومییەكانی کۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە : فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ ئەو كەیسانە دەرچووە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی لێكۆڵینەوەی كۆمسیۆنەوە لە بەغدا و پارێزگاكان بەدواداچوونیان بۆ كراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە، بە ئاماژەدان بەوەی كە دەسەڵاتی دادوەری (37) فەرمانی بانگهێشتكردنی دەركردووە دژی بەرپرسە باڵاكان بە پلە بەرزەكان لە ماوەی .1-31/12/2023
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : فەرمانەكان بریتی بوون لە وەزیرێكی ئێستا و وەزیرێكی پێشوو و ئەندامێكی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها بریكاری وەزیری ئێستای و بریكاری وەزیرێكی پێشوو و پارێزگارێكی پێشوو و پێشووتریش، جگە لە ( 11) بەڕێوەبەرە گشتییەكانی ئێستا، (13) بەڕێوەبەری گشتی پێشوو، و (3) دوو ئەندامی پێشوو، و فەرمانەكان دوو ئەندامی پێشوو و پێشووتریشی ئەنجومەنی پارێزگاكانی لەخۆگرتبوو.
