دەستپاکی فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ سەرۆكی پێشووی دەروازە سنوورییەكان دەرکرد
بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردن لە دژی سەرۆكی پێشوویدەستەی دەروازە سنوورییەكان دەرکرد بەتۆمەتی پێشێل کاری لە ئەرکەکانی.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكی بڵاویکردەوە“دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخفەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ سەرۆكی پێشووی دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەركرد، بە تۆمەتیڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی كەرەستە وكاڵاكان بەبێ ئەنجامدانی پشكنینی پێویست لەسەریان لەلایەندەزگای ناوەندی بۆ ستانداردكردن و كۆنترۆڵكردنی كوالیتی”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "تۆمەتبارەكە ڕێنمایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەروازەسنوورییەكان كردووە بۆ ئازادكردنی ئەو كاڵا ئاسنییانەی لە بەندەرەكان كۆبوونەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە "دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ بەپێی بڕگەكانی مادەی(331)ی یاسای سزادانی هەمواركراوی ژمارە (111ی ساڵی 1969) فەرمانی بانگێشتكردنیدەركردووە".
