دەستگیرکردنی (گوێزەرەوەی دارایی)ی تیرۆریستان لە پارێزگای كەركوك
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی بەناو "گوێزەرەوەی دارایی" باندە تیرۆریستییەكانی لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی دروست لە هۆبەی هەواڵگری فیرقەی 11، و بە هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە ناوچەی بەرپرسیارێتی، هەروەها لە ڕێگەی هەڵكوتانە سەر شوێنی ئەندامانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی دەستگیركردنی ئەندامێكی باندە تیرۆریستییەكانی داعش، كە بەپێی مادەی 2ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواكراوە لە قەزای حەویجە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكرد: تیرۆریستەكە چەكی سوك و مامناوەند و كەرەستەی تەكنیكی پێ گیراوە، هەروەها كاری پارەداركردن و گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی تەكنیكی جۆراوجۆر و كەرەستەی سەربازی و پێداویستی پزیشكی بۆ ئەندامانی تیرۆریستان كردووە، و رونیشیكردەوە: دوای تەواوبوونی ڕێكارە یاساییە پێویستەكان بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنی داواكار كراوە.
