رافینیا ئەگەر زۆرە بۆ یاری سێڵتاڤیگۆ بگەرێتەوە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بەرشەلۆنە
رافینیا ئەگەر زۆرە بۆ یاری سێڵتاڤیگۆ بگەرێتەوە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بەرشەلۆنە.
پاش ئەوەی لە یاری ریاڵ ئۆڤیدۆ رافینیا تووشی پێکان بوو بەوهۆیە تاوەکوو ئێستا نەیتوانیوە بەشداری یارییەکانی بەرشەلۆنە بکات، بەمەش نیگەرانی لای هنادەرانی ئەو یانەیە دروست کردووە چونکە بەڕوونی نەبوونی ئەو هێرشبەرە بە ئاست و ئەنجامی یانەکەوە دیارە.
رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە یاریزانەکە زۆر بەپەرۆشە بۆ گەرانەوە و ئەگەر هەیە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەشداری مەشقەکان بکاتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر هیچ پێشهاتێکی نوێ ڕوونەدات رافینیا بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ یاریی سێڵیتاڤیگۆ لە لیستی یاریزانە بانگێشت کراوەکانی یانەکەی دەبێت و بەشداریکردنی یاخود نەکردنی لەدەستی هانسی فلێکی راهێنەری یانەکەدا دەبێت.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لەم وەرزەدا بەشداری حەوت یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.
