رونکردنەوەیەک لە پۆلیسی كه‌ركوكەوە له‌باره‌ی "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ" له‌رۆژی هه‌ڵبژاردندا
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له رۆژی 18ی ئه‌م مانگه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێناكرێت، به‌ڵام هاتوچۆی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر قه‌ده‌غه ده‌كرێت. فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه له كاتی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هیچ گرتن و داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كانی پارێزگاكه ئه‌نجام نادرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جوڵه‌ی ماتۆڕسكیل به هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها جوڵه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری پێنج ته‌ن یان زیاتر له سه‌نته‌ری شار و ناوه‌نده‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
