ریاڵ مەدرید بردنەوەی بەرامبەر مایۆرکا بەدەستهێنا
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوەی بەرامبەر مایۆرکا بەدەستهێنا.
لە هەفتەی 19یەمی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید لە یاریگایی خۆیدا میوانداری مایۆرکای کرد.
لە تایمی یەکەمدا هەردوولا هێرشیان هەبوو بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام ریاڵ مەدریدی خاوەن یاریگا تا رادەیەک کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، چەند جارێکیش نزیک بوو لە گۆڵ تۆمارکردن، مایۆرکای میوانیش چەند هێرشێکی هەڵگەڕاوەی بردە سەر گۆڵەکەی لونین بەڵام هەوڵەکانی هەردوولا بێ ئەنجام بوون و تایمی یەکەمیش بەبێ گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا هەردوولا بەهیوای تۆمارکردنی گۆڵەوە هاتنە نێو یاریگاوە، ریاڵ مەدرید دووبارە بە ئاستێکی باشترەوە بینرا و چەندین جار نزیک بوون لە گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام گۆڵکردنیان کەوتە نزیکی کۆتایەکانی یارییەکە کاتیک ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لە خولەکی 78 توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات و سەرەنجام یارییەکەش بەو ئەنجامە و بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید کۆتایی پێهات.
بەم بردنەوەیەش ریاڵ مەدریە خالەکانی بەرزکردەوە بۆ 48 خاڵ و لە پلەی یەکەمی ریزبەنیدا جێگیر بوو، مایۆرکاش بە 18 خاڵەوە لە پلەی 14یەم مایەوە.
