ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە بردنەوە
لە چامپیۆنزلیگ ریاڵ مەدرید بە چوار گۆل بەرامبەر دوو گۆل لە ناپۆلی بردەوە و بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە کۆمەڵەی سێیەمی چامپیۆنزلیگ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کرد.
لە تایمی یەکەم لە خولەکی نۆ جیۆفانی سیمیۆنی گۆڵی پێشکەوتنی ناپۆلی تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 11 ڕۆدریگۆ گۆڵی یەکسانبوونی یانەکەی تۆمارکرد و لە خولەکی 22 جود بێلینگهام دووەم گۆڵی یانەی شاهانەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا ناپۆلی لە خولەکی 47 گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد لەلایەن ئەنگویسا بەڵام ریاڵ مەدرید لە خولەکی 84 نیکۆ پازی یاریزانی لاوی یانەکە سێیەم گۆڵی تۆمارکرد و لە خولەکی چواری کاتی زیادکراوی تایمی دووەم خۆسێلۆ چوارەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجام یانەی ڕیال مەدرید بە چواری گۆل بەرامبەر دوو گۆل لە ناپۆلی بردەوە بە 15 خاڵ وەک پێشەنگی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵە یۆنیۆن بەرلینی ئەڵمانی بە گۆڵێک لەگەل سپۆرتینگ براگای پورتوگالی یەکسان بوون.
هەروەها بایرن میونشنی ئەڵمانی میوانداری یانەی کۆپنهاگن دانیمارکی کرد و یارییەکەش بە یەکسان بوون بە بێ گۆڵ کۆتایی هات و یانە باڤارییەکە بە 13 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەم دەبینرێت.
