ریاڵ مەدرید گەیشتە یاری کۆتایی جامی سوپەر
لە جامی سوپەری ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە
لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕوبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەمدا هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە و لە خولەکی حەوت ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ڕێی یاریزان هێرمۆسۆوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، پاش چەند خولەکێک و لە خولەکی 20 رۆدیگێر توانی گۆڵی یەکسان بۆ ریاڵ مەدرید بکاتەوە، پاشان ریاڵ مەدرید لە خولەکی 30 لە رێی مێندیەوە گۆڵی پێشکەتنیان تۆمارکرد، بەڵام شادی ئەو گۆلە زۆری نەخایاند و لە خولەکی 37 ئەنتوان گریزمان گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردووەوە و تایمی یەکەمیش بە دوو گۆڵی یەکسان بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم ڕیاڵ مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە هاتەوە ناو یاریگاوە چەندین جار نزیک بوون لە گۆڵ کردن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا ڕۆدیگێر لە خولەکی 78 بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمار کرد و ئەتلەتیکۆی پێشخست، چەند خولەکێک دواتر لە خولەکی 85 کارفاخاڵ گۆڵی سێیەم و یەکسانی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد و کاتی یاسای یارییەکەش بە سێ گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.
دواتر پەنا بەرایە بەر تایمی زیادکراو، لە پانزە خولەکی زیادکراوی تایمەکە هیچ گۆڵێکی تیا تۆمارنەکرا، لە تایمی دووەمی زیادکراودا ڕیاڵ مەدرید دوو گۆڵی تری تۆمارکرد، لە ڕێی ساڤیچ بە هەڵە لە خولەکی 116، وە لە خولەکی دووی زیادکراوی تایمەکەدا برایم دیاز گۆڵ پێنجەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ براوە بوو گەیشتە یاری کۆتایی جامی سوپەر، ئەتلەتیکۆش ماڵئاوایکرد.
