زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشینی نوێ هەرێم خرانە لیستی مووچەوە
ئەمڕۆ دووشەممە،وهزارهتی دارایی هەرێم رایگەیاند،لە دوو مانگی رابردوودا، زیاتر لە پێبج هەزار خانەنشینی نوێ خرانە لیستی مووچەوە ، داواشی لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە کە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە رەوانە بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواووبوە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق رەوانەی خانەنشینی دەکرێن.
وهزارهتی دارایی و ئابوری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکان چەندین رێکار و هەنگاوی پێویست بۆ خێرا راییکردنی مامەڵەی خانەنشینان گیراونەتە بەر، داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە کە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە ڕەوانە بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواوبوە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێن.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ئەنجامی ئەو رێکارانەی لە دو مانگی رابردوو گیرانەبەر توانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار پێنج ههزار و ٢٦١ خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە بکرێنەوە.
دهڵێت، ئهو ئهو كهسانه رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کراوە تا لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار مووچەی مانگەکانی رابردوشیان بۆ خەرج بکرێتەوە، بەپێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی ٢٠٢٥ بۆیان جێگیرکراوە.
