سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاگادارییەک ئاڕاستەی عێراق
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی عێراق ئاگادار دەکاتەوە، لەوەی لە ئەگەری نزمبونەوەی نرخی نەوت کێشە لە هەژمارە داراییەکانی دروست دەبێت و بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گرنگی بە کەرتی نانەوتی بدات لە پەیداکردنی داهات.
لە راپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا هاتوە، نزمبونەوەی نرخی نەوت یاخود بەردەوامی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیکەوە، لەوانەیە کاریگەری لەسەر هەژمارە داراییەکانی عێراق دروست بکات، بۆیە پێویستە عێراق گەشە بە کەرتی نانەوتی بدات.
ئەم راپۆرتەی سندەقی دراوی نێودەوڵەتی لە دوای کۆتایی هاتنی سەردانی شاندی سندوقەکەیە بۆ عەمانی پایتەختی ئوردن، کە تێیدا لە رۆژەکانی 20 بۆ 29ی مانگی (شوبات/2) جاوی بە چەند بەرپرسێکی عێراقیش کەوت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرو 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، رێژەی کورتهێنانی دارایی عێراق بۆ 7.6٪ کەمدەکاتەوە.
هاوکات، رێژەی گەشەسەندنی ناوخۆی نانەوتی عێراق لە ساڵی 2023، 6٪ بوە، هەروەها لە سەرەتای ساڵی 2023 رێژەی هەڵئاوسان 7.5٪ بوە و لە کۆتایی ساڵەکە بۆ 4٪ نزمبوەتەوە.
