سه‌رۆكى ديوانی سەرۆکایەتیی هەرێم له‌گه‌ڵ شاندێكى يوونامى كۆبووه‌وه
فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز كڵاودیۆ كۆرده‌ن جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بۆ كاروبارى سیاسى و هه‌ڵبژاردن كرد.
بگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا که ڕیکاردۆ ڕۆدریگه‌س به‌رپرسی یوونامی له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى سه‌قامگیریى سیاسى له عێراق و ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى به‌ڕێوەچوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
