سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین بۆ مانگرتووان: له‌بری هه‌مو هاوڵاتیانی كوردستان به‌م سه‌رماسۆڵه‌یه خۆیان خستوه‌ته ناڕه‌حه‌تی
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتو رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌بری هه‌مو هاوڵاتیانی كوردستان به‌م سه‌رماسۆڵه‌یه خۆیان خستوه‌ته ناڕه‌حه‌تی و مه‌ترسی ته‌ندروستیه‌وه تاوه‌كو په‌یامی سكاڵای حاڵی ئه‌م میلله‌ته بگه‌یه‌ننه هه‌مو جیهان.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌دڵێكی نیگه‌ران و هه‌ستێكی به‌حه‌سره‌ته‌وه، په‌یامێكی برایانه‌ی هاوسۆزی و نرخاندن ئه‌نێرم بۆ ئه‌و خوشك و برا به‌ڕێزه مانگره‌ی كه له‌بری هه‌مو هاوڵاتیانی كوردستان به‌م سه‌رماسۆڵه‌یه خۆیان خستوه‌ته ناڕه‌حه‌تی و مه‌ترسی ته‌ندروستیه‌وه، تا حاڵه‌تی برسیكردن و سته‌می بێپاساوی ئه‌م هه‌رێمه، به‌و دیمه‌نه ناخ هه‌ژێنه نمایش بكه‌ن و بیكه‌نه په‌یامی سكاڵای حاڵی ئه‌م میلله‌ته به‌گشتی و موچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بگه‌یه‌ننه هه‌مو جیهان، وه‌ك شێوازێكی سه‌رده‌م و ئاشتیانه".
له‌په‌یامه‌كه‌یدا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ده‌شڵێت، "درود بۆ ئه‌و هیممه‌ته بڵندو فه‌رهه‌نگه باڵایه‌تان، سڵاو بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی هاوسۆز و هاوكارتانن، له‌چالاكه‌وان و میدیاكار وسیاسه‌تمه‌دار و مافپه‌روه‌ران و مرۆڤدۆستان".
