سودانى پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی پاکستان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی پاکستان ڕاجا پەروێز ئەشرەف.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیەیاند:-لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پاکستان و عێراق کرا لەگەڵ بوارەکانی گەشەپێدان لەسەر ئاستی جۆراوجۆر و بەهێزکردنی هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها تاوتوێی هەوڵەکان کرا بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و پاکستان کە بۆ ماوەیەکی زۆرە ڕاگیراوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەرەسەندنی بارودۆخی غەزە کرا لەگەڵ خراپبوونی بارودۆخی مرۆیی و بۆردومانکردنی دڕندانەی هاوڵاتیانی مەدەنی و نەخۆشخانە و پەناگەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی داگیرکاری زایۆنییەوە و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی، هەروەها جەخت کرایەوە لە سەر گرنگی هەنگاوەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی هێرشە بەربەرییەکانی دژ بە گەلی فەلەستین لە غەزە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە پەرۆشی عێراق کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ پاکستان و بنیاتنانی هاوبەشییەکی ئاڵوگۆڕکراو لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا بێت، لە چوارچێوەی سیاسەتی عێراقدا بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و یەکخستنی ئابووری و هەماهەنگی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
