المطلع
عاجل

post-image

سودانى پێشوازی لەو منداڵە عێراقیانە دەکات کە پلەی پێشەنگیان بەدەستهێناوە لە پاڵەوانێتی جیهانی بۆ ژمێریاری زەینی خێرا


17:47 عێراق
2024-01-02
16053


سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شەیاع سودانى، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە  پێشوازی کرد لە ژمارەیەک منداڵی عێراقی لە ناوەندی گەشەپێدانی داهێنەرانی عێراق و خێزانەکانیان و بەرپرسانی ناوەندەکە کە پلەی پێشەنگیان بەدەستهێنا لە پاڵەوانێتی جیهانی ژمێریاری زەینی خێرا کە لە 2023 لە مۆمبای بەڕێوەچوو  .

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئاماژەی بەوە کرد، ئەوەی منداڵانی عێراقی لەم کۆڕبەندە جیهانییەدا بەدەستیان هێناوە مایەی سەربەرزی و شانازییە و خاڵێکی دەستپێکە بۆ پشتگیریکردنی سەرکەوتن و وخاوەن وزە و بەهرە جیاوازەکان، جگە لەوەش بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی ناوی عێراق لە سەر ئاستی جیهاندا ناسنامەی نەتەوەیی بەهێز دەکات.

هەروەها  سودانی ئاماژەی بەوەش کرد کە هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی بەهرەکان شایەنی ستایش و پێزانینە و ئێمە باوەڕمان وایە کە ناوەندەکە لە ڕێگەی هەوڵەکانی خۆیەوە ڕێگایەکی جیاوازی بۆ خۆی داناوە لە ئاشکراکردنی ئەو بەهرە و توانایانەی کە داهێنەران لە داهاتوودا هەڵیدەگرن، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ببنە زانا و جیاواز لە ڕووی جۆراوجۆرەوە.

سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت لە پشتیوانیکردنی ئەم خاوەن بەهرانە دواناکەوێت و پێویستە لەسەرمان هەموو ئامرازەکانی هاوکاری پێشکەش بکەین و بەردەوام بین لە سەرخستن و بەردەوامکردنی ناوەندەکە، هەروەها سامانی ڕاستەقینە لە سەرمایەی مرۆیی و وەبەرهێنان لە مرۆڤدایە، چونکە ئێمە وەک سەرمایەیەکی ڕاستەقینە مامەڵە لەگەڵ بەهرەکاندا دەکەین و نەخشاندنی داهاتووی عێراق پشت بە ئەوان دەبەستێت.

سودانی باسی لەوەەش کرد کە ئێمە بەردەوام پێویستمان بە نوێکردنەوەی زیاتر هەیە لە پرۆگرامەکاندا، سەرەڕای تێبینیەکانمان لەسەر ئاستی قوتابخانەکان، بەڵام ئەوان بە متمانەوە هەنگاو دەنێن بۆ لەخۆگرتنی بەهرەکان و هەڵبژاردەیەک لە پاڵەوانان و بەهرەمەندانمان پێشکەش دەکەن کە سەرکەوتوون لە سەر ئاستی جیهاندا، ئەوان باشترین یارمەتیدەر دەبن بۆ بنیاتنانی وڵاتەکەیان.

لە کۆتایی قسەکانیدا سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی حکومەت تەنها پشتیوانیکردن و ڕێزلێنان نییە، بەڵکو دەبێت ئەو پێشنیارانە لەبەرچاو بگرێت کە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی ئاستەکان و کاریگەری ئەو ناوەندانە بە شێوەیەک بێت ڕێگە بە وەبەرهێنانی تواناکان و بەرەوپێشبردنی ئاستی وڵات بدات.

هەروەها سەرۆک وەزیران گوێی لە منداڵە براوەکان گرت و باسیان لە ئەزموونەکەیان کرد و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد بۆ چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵیاندا و پێزانینی بۆ دەستکەوتەکەیان.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

2026-04-05 18:40 994
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

2026-04-05 18:29 1176
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

2026-04-05 16:10 1927
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 2215
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 2593
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 3965
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 4612
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 3364
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 3056
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 3073
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 3543
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 8107
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4549
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 8086
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 4292
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 6149
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 5413
مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

2026-04-04 19:36 4779