سودانی ئەو هەوڵانە بەرز دەنرخێنێت کە بەشداربوون لە جێبەجێکردنی بەرزە پردی تەڵائیع ـ بێجییە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، سوپاسی دانیشتوانی ناوچەی شێخ مەعروف كرد و هەموو ئەو هەوڵانە بەرز نرخاند کە بەشداربوون لە جێبەجێکردنی بەرزە پردی تەڵائیع ـ بێجییە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرزە پردی پردی تەڵائیع ـ بێجییە و یەکتربڕینی مزگەوتی شێخ مەعروفی لە دیوی کەرخی بەغداد کردەوە، ئەمە (14)ـەهەمین پڕۆژەیە لە پڕۆژەکانی پاکێجی یەکەمی لابردنی جەنجاڵی هاتوچۆ، لە کۆی (16) پڕۆژە کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
بەرزە پردەکانی تەڵائیع ناوچەی باب ئەلموعەزەم بە مەنسورەوە دەبەستێت و بە شەقامی فڕۆکەخانەی موسەنا و هێڵی ئاسن و گۆڕستانی شێخ مەعروفدا تێدەپەڕێت، ئەمەش بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە ناوچەی عەلاوی و شەقامی دیمەشق بەرەو پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد و درێژی کۆی پردەکان (7623)مەترە، هەروەها شەقامی (80)مەتری بە درێژی (1000) مەتر دروستکرا بۆ لادانی هاتوچۆ لە پردی تەڵائیعەوە بۆ پردی بێجییە، کە لە بەرامبەردا هاتوچۆ دەگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی لیقا و گۆڕەپانی ئەبو جەعفەر ئەلمەنسور، بە درێژی (800) مەتر.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نوێژی مەغریبی لە مزگەوتی شێخ مەعروف لە دیوی کەرخ لە بەغداد ئەنجامدا، بەڕێزیان جەختی لە شەرفمەندی خۆی کردەوە بۆ سەردانی کردنی مزگەوت و مەزارگەی یەکێک لە ئەولیائەکان کە بە خوا پەرستی و سادەیی ناسراوە و تیشکی خستە سەر گرنگی بەرزە پردی تەڵائیع ـ بێجییە، کە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ و سوپاسی هاوکاری دانیشتووانی ناوچەکەی کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و ستایشی هەوڵی کرێکاران و دەزگاکانی پاڵپشت و کۆمپانیای جێبەجێکاری کرد.
بەڕێز سودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بۆتە وۆرکشۆپێک لە بەسرەوە تا موسڵ، و لە هەموو شار و قەزا و ناحیەیەکدا و لە چوارچێوەی ئەولەویەتییەکانی بەرنامەی حکومەتدا، کە 3 ساڵە کاری کردووە و شتی گەورەی بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی ئەمڕۆ دەبین، لە سایەی قوربانیدانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمانەوەیە کە ڕووبەڕووی تیرۆر و پیلانی دووبەرەکی بوونەوە.
