سودانی جەخت دەکاتەوە لەسەر دروستکردنی کەشێکی سەرنجڕاکێشی وەبەرهێنان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختیکردەوە لەسەر ڕێوشوێنەکانی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و دروستکردنی کەشێکی سەرنجڕاکێشی وەبەرهێنان
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستی بە کارەکانی جێبەجێکردنی نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کرد، کە لەلایەن کۆمپانیای قەتەری بۆ وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێت.
وتیشی سودانی بەخێرهاتنی برایانی لە دەوڵەتی قەتەرەوە کرد، کە دامەزراوەیەکی پزیشکی گەورە لە بەغداد جێبەجێ دەکەن لەگەڵ پڕۆژەکانی پێشوو، نوێنەرایەتی نموونەی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵاتی برا دەکات، بەڕيزیان سەردانەکەی میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی بۆ بەغدای وەبیرهێنایەوە، کە تێیدا پاکێجێک پڕۆژەی ڕاگەیاند بە بڕی (5-7) ملیار دۆلار لە بوارە جیاجیاکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیەان ئاماژەی بەوەکرد کە بە ئیرادە کاردەکات بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان لەڕێگەی کەمکردنەوەی بیرۆکراسی و چارەسەرکردنی یاساکانی پێشوو کە ڕێگری لە وەبەرهێنانی بیانی دەکەن، ئەمە جگە لە پاکێجێک لە بڕیار و یاسای حکومەت.
سودانی ستایشی هەوڵەکانی ستافی پزیشکی و کارگێڕی و تەکنیکی لە وەزارەتی تەندروستی و دەسەتەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان و ئەمیندارییەتی بەغدای کرد لە تەواوکردنی مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان و واژۆکردنی گرێبەستەکە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە پشتگیری و بەدواداچوون و ئاسانکاری پێویست لە لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکانەوە وەردەگرێت بۆ جێبەجێکردنی بەپێی پلان و دیزاین و لە ماوەی دیاریکراودا.
