سودانی جەخت لە گرنگی قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا جەختیکردەوە لە گرنگی قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوه"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازی کرد لە ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا سیناتۆر جاکی ڕۆزن و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.
وتیشی لە دیدارەکەدا پەیوەندییە گشتییەکانی عێراق و ئەمەریکا و ڕێگاکانی پتەوکردنیان بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پێشخستنی بوژانەوەی ئابووری عێراق و جەختکردنەوە لەسەر سەقامگیریی ناوچەیی تاوتوێ کرا.
سودانی تیشکی خستە سەر گرنگی قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگەرتووەکان لە بوارە جیاجیاکاندا و درێژەدان بە گفتوگۆی دوو قۆڵی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و دووپاتکردنەوەی سەروەری عێراق و بەها هاوبەشەکان، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان و هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
هەروەها سودانی تیشکی خستە سەر پێویستی بنیاتنانی دیدێکی هەمەلایەنە بۆ عێراق لە ژێر ڕۆشنایی قەبارەی ئەو گۆڕانکارییە ئابووری و گەشەپێدانەی کە لە عێراقدا ڕوودەدات.
لای خۆیەوە سیناتۆر ڕۆزن پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ عێراق دووپاتکردەوە و ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد کە لە بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق بەدی دەکرێن لەگەڵ توانای حکومەتی عێراقیش بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێکانی ناوچەکە، ئەمەش جەخت لەسەر ڕۆڵی سەرەکی عێراق و پەرەسەندنی گرنگییەکەی لە ناوچەکەدا دەکاتەوە.
