سودانی جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی پلان و پڕۆژەکانی ژێرخانی دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: بابل یەكێكە لە پارێزگا گرنگەكان و پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی ستراتیژی و گەشەپێدان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كەدەستی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە پارێزگاری بابل عەدنان فەیحان موسا كرد، و لە دیدارێكدا پێداچوونەوەیان كرد بە دۆخی گشتی پارێزگاكە و بەرەوپێشچوونی بەرنامەی حكومەت لەسەر ئاستی پارێزگاكە و بارودۆخی خزمەتگوزاری و ژیان بەگشتی و هەروەها ئەو پڕۆژانەی كە لە قەزا و ناحیەكانی بابل جێبەجێ دەكرێن.
بە گوێرەی بەیاننامەكە، سودانی جەختیكردەوە: لە گرنگی پابەندبوون بە جێبەجێكردنی پلان و پڕۆژەی ژێرخانی پەسەندكراو لە سەرانسەری كەرتە خزمەتگوزاری و پیشەسازییە جیاوازەكاندا، كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشتركردنی دۆخی ئابووری پارێزگاكە و جێبەجێكردنی خواستەكانی هاووڵاتیان.
سەرۆك وەزیران ڕاشیگەیاند: بابل یەكێكە لە پارێزگا گرنگەكان بەهۆی هەڵكەوتە جوگرافییە ستراتیژییەكەیەوە، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ تەواوكردنی پرۆژە ستراتیژی و گەشەپێدانەكان بۆ بەدیهێنانی دەرفەتی زیاتری گەشەپێدان.
