سودانی جەخت لەسەر گرنگی پشتبەستن بە وزەی نوێبووەوە دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەخت لەسەر گرنگی پشتبەستن بە وزەی نوێبووەوە دەکاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە وێستگەی وزەی خۆری تایبەت بە کۆشکی حکومەت بە توانای 2 مێگاوات کردەوە لە سەرەتای پڕۆژەی گۆڕینی بینا حکومییەکان بۆ کارکردن بە وزەی پاک و نوێبووەوە کردەوە.
وتیشی سودانی جەختی لەسەر گرنگی ئەم پڕۆژەیە کردەوە کە بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی بارگرانی سەر سیستەمی وزەی کارەبای نیشتمانی و وەبەرهێنانی وزەی بەردەست بۆ باشترکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، چ بۆ هاوڵاتیان بێت یان دامەزراوە پیشەسازییەکان.
ئەوەیش هاتووە ئەم پڕۆژەیە لەچوارچێوەی پلانەکانی حکومەتدا دێت بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەو پێیەی تاقیکردنەوەکە دەستیپێکردووە، کە وزەی (48.5) مێگاوات بەرهەمدەهێنێت، لە بارەگای وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی و نەوت، و گواستنەوە و پلاندانان، بە توانای بەرهەمهێنانی گشتی (10.5) مێگاوات، هەروەها پڕۆژەکە پشت دەبەستێت بە کەمکردنەوەی بارگرانی سەر تۆڕی نیشتمانی لەڕێگەی دابینکردنی پێداویستییەکانی دامەزراوەکان و دامودەزگاکانی حکومەتەوە کە نزیکەی 30%ی قەبارەی وزەی کارەبای بەرهەمهێنراو بەکاردەهێنن.
ڕوونیشیکردەوە لە کاتێکدا تاقیکردنەوەکە پشتی پێ بەسترا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هەڵبژاردنی (30) زانکۆ و پەروەردە لە (56) خوێندنگە و تەندروستی بە دامەزراندنی لە (54) بنکەی تەندروستی و دەروازە سنوورییەکان بە پشت بەستن بە وزەی نوێبوونەوە لە (8) دەروازە کە توانای بەرهەمهێنانی (47) مێگاوات کارەبا دەگرێتەوە کە وەک قۆناغی سەرەتایی جێبەجێ کراوە.
