سودانی: حوکمڕانی لە عێراق تاکەکەسی نییەحکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری و حکومەتە خۆجێیەکان و حکومەتی هەرێم هەیە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە سەرۆک هۆز و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزی ئەلبو دەراج دووپاتیکردەوە حوکمڕانی لە عێراق تاکەکەسی نییە؛ حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری و حکومەتە خۆجێیەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، پێشوازی کرد لە ژمارەیەک سەرۆک و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزی ئەلبو دەراج.
وتیشی سودانی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵە خۆبەخشەکانی هۆزی ئەلبو دەراج دەربڕی، کە لە ساڵانی خزمەتکردنی لە قەزای کومەیت لە پارێزگای میسان پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵیاندا هەبووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکانی پشتی بە ئەندامانی لێهاتوو و دڵسۆزی هۆزەکانی بەستووە.
سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر ئەولەویەتەکانی حکومەت لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، هەروەها توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵدا و ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەت کرد بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک کە مافی هەمووان بپارێزێت و لەو شوێنانەدا سەروەری یاسا زاڵ بێت و ئەوەشی ڕوون کردەوە کە کێشە و دۆسیەی کۆن هەیە هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، کە کاریگەرییان لەسەر ئەدای کار هەبووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە عێراق خۆی بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادە دەکات، هاوڵاتی ئێستا خاوەنی ئەو ئەزموونەیە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان و جەختی لە پێویستی بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکاندا کردەوە وەک تاقە ڕێگا بۆ چەسپاندنی بناغەکانی سیستەمی دیموکراسی لە عێراق.
ئەمانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کەنوسینگەکەی بڵاویکردەوە:
? حوکمڕانی لە عێراق تاکەکەسی نییە؛ حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری و حکومەتە خۆجێیەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە.
? جەخت لەسەر پرەنسیپی هاودەنگی و هاوکاری نێوان هەموو دەسەڵات و لایەن و هێزە نیشتیمانییەکان دەکەینەوە.
? هەڵبژاردەی ئێمە چاکسازییە وەک مەرجێکی گرنگ لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.
? بەرپرسیارێتییەکە گەورەیە و ئاسان نییە، ئەوانەشی بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ مەرجە داواکاری و خواستەکانی هاووڵاتیان بەدیبهێنن.
? هەندێکیان بە ئەنقەست بۆ شێواندنی ڕاستییەکان و گەیشتن بە بەرژەوەندی و ئامانجە تائیفی و حزبییەکانی خۆیان، کەسانی دیکە دەکەنە ئامانج.
? بناغەی تۆکمەمان بۆ بنیاتنانی دەوڵەت و پتەوکردنی ئابووری و ژێرخانی دەوڵەت داناوە.
? ئێمە پلان و دیدگامان هەیە بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت و وزە و کاردەکەین بۆ ڕاگرتنی هاوردەکردنی غاز.
? حکومەتەکەمان کار دەکات بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا بەم نزیکانە، کە بریتییە لە دروستکردنی بەنداو بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاو.
