سودانی دەستپێشخەرییەکی ناوچەیی بۆ پاراستنی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات ڕادەگەیەنێت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی دەستپێشخەرییەکی ناوچەیی بۆ پاراستنی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات ڕادەگەیەنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدادی بۆ ئاو کرد، کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو لەژێر دروشمی "ئاو و تەکنەلۆژیا... هاوبەشی بۆ گەشەپێدان" و ئامادەبوونێکی چۆنیەتی کۆمپانیا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیداری بە ئاو بەخۆوە بینی.
وتیشی لە میانەی کۆنفرانسەکەدا، سودانی دەستپێشخەرییەکی ناوچەیی بۆ پاراستنی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بە دروشمی "ئاوەکەمان ... داهاتوومانە" ڕاگەیاند ئەم هەنگاوە ستراتیژییە گشتگیرە ئامانجی پاراستنی ئەو دوو ڕووبارەیە لە تێکچوون و دڵنیابوون لە بەردەوام بوونیان، و سەکۆیەک دەبێت بۆ تێگەیشتن لە ڕۆڵ و ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان، هەروەها سوودە هاوبەشەکان و بوارەکانی هاوکاری بەردەست، و جەختیشی لەوە کردەوە کە دەستپێشخەرییەکە لەسەر بنەمای ڕووبەری داهێنانی تەکنیکی و بەکارهێنانی زانست و تەکنەلۆژیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دامەزراوە.
سودانی ستایشی هەوڵەکانی بەرپرسانی ئەم کۆنفرانسەی کرد، کە جەخت لەسەر پشتبەستن بە هاوبەشی و گەشەپێدان دەکاتەوە بۆ ئەوەی ببێتە سەکۆیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکانی بواری ئاو و ئاسایشی و ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چارەسەری تەکنەلۆژیای پەیڕەو کردووە بۆ چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی ئەو کەسانەی کرد کە بەرپرسن لە میوانداریکردنی خولی 11"ـەمین (کۆنفرانسی ئاودێری ورد) لە بەغداد کە بۆ یەکەمجارە لە لایەن لیژنەی نیودەوڵەتی بۆ ئاودێری بەڕێوەبچێت، ئەمەش دەرفەتێکی ستراتیژییە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی حوکمڕانی لە بواری بەڕێوەبردنی ئاو و ناساندنی زیرەکی دەستکرد بۆ پاڵپشتیکردنی ئەزموونی هاوچەرخی عێراق، لە گۆڕینی دیجیتاڵی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی جیهانی لەم بوارەدا
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:
? هاوبەشی بەرپرسیارانە لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبردنی ئاو دەتوانێت ڕێگە بۆ چارەسەری بەردەوام بکاتەوە و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا کەم بکاتەوە.
? ئێمە جەخت لەسەر دیاریکردنی بەرپرسیارێتییەکان دەکەینەوە لە هەوڵە نیشتیمانییەکانی و بەشداری کۆمەڵگا لە پاراستنی سامانی ئاو.
? هەنگاوی گرنگمان ناوە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرن و ئۆتۆماتیکیکردن لە بەڕێوەبردنی بەنداو و عەمبارکردنی ئاو و ئاودێری داخراو و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆ.
? سیاسەتی نیشتمانیمان داڕشتووە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ کاریگەرییەکانی کەشوهەوا.
? چوارچێوەیەکمان بۆ چارەسەر پێشکەش کردووە، لە چوارچێوەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و ئەو نۆرمە کە وڵاتانی کەنار دەریا یەکدەخات، بەتایبەتی لە حەوزی ڕووباری دیجلە و فورات.
?ئەو لێدوانەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبیر دەهێنینەوە لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ عێراق کە باسی لەوە کرد ڕووباری دیجلە و فورات بابەتێکی جیهانین نەک بابەتێکی ناوخۆیی.
? هەنگاوی گرنگمان ناوە لە بواری پاراستنی ئاو و کۆنتڕۆڵکردنی پیسبوونی ژینگە و ستانداردی توند بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی هۆشیارکردنەوە بۆ ئەم هەوڵانە.
? سوورین لەسەر تێپەڕاندنی بەربەستەکان بەرەو ئاسایشی ئاوی تۆکمە بۆ عێراق و گەشەپێدان کە پێداویستییەکانی داهاتوو دابین بکات و بەرژەوەندیی گەلەکەمان لەبەرچاو بگرێت و کراوەیی هەبێت بۆ هاوبەشی زیاتر و بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا.
