سودانی سەرۆکایەتی دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای لاوان دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:"محەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای لاوانی کرد و تاوتوێی ئەو بابەتانە کرا کە لە خشتەی کارەکانیدا خرابونەڕوو و بە کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕاسپاردە دەرچوون.
هەروەها فەرمان بە ئەو وەزارەتانە کرا کە نوێنەرایەتیان لە ئەنجومەنی باڵای لاوان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی لاوان و وەرزش لە بەغداد و پارێزگاکان و فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان هەیە لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپی هۆشیاری و ڕۆشنبیری بۆ خوێندکارانی گەنج کە سەردانی دامەزراوەکانی لاوان دەکەن بۆ کارەکانی ئەنجومەنی باڵای گەنجان، جگە لە ڕاسپاردنی وەزارەتی وەرزش و لاوان بۆ پێدانی هەموو دامەزراوەکانی گەنجان لە هەموو پارێزگاکان بە ئەنجومەنەکە، چی بەکارهێنرابێت یا دەستی بەسەردا گیرابێت، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (23465) ی ساڵی 2023.
هەروەها ئەنجومەنەکە دامەزراندنی (بانکی بیرۆکەکان) و (چاوی گەنجانی) ی پەسەند کرد بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەتمەند بە تەکنەلۆجیای زانیاری، جگە لە ڕەزامەندی دەربڕین لە سەر پاڵێوراوکردنی (6) گەنج کە ئەزموونیان لە کەرتی تایبەتدا هەبێت، بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی هەمیشەیی لە دەستەی گشتی بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت.
