سودانی لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لێکرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو، ئەمەش لە پەراوێزی سەردانێکی فەرمیدا کە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە ئەوێ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سودانی لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لێکرا، ئەمەش لە ڕێوڕەسمێکی پێشوازیکردندا تێیدا سروودی نیشتمانی هەردوو وڵات لێدرا و پاسەوانی شەرەف نمایشی کرد.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی دوولایەنەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام دا، هەروەها سەرۆکایەتی شاندی عێراق دەکات لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی باڵای عێراق و تورکیا بۆ هاوکاری ستراتیژی، و بەڕێزیان سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی تورکیا لە بوارە جیاجیاکاندا دەکات.
