سودانی و بن زاید تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گۆڕەپانی نێودەوڵەتیان کرد
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى، شیخ محەمەد بن زاید ئەلنهەیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتووە تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گۆڕەپانی نێودەوڵەتیان کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:- سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتووەوە شێخ محەمەد بن زاید ئەلنەهیان پێگەیشت و هەردوولا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزباییان گۆڕییەوە و داوایان لە خوای گەورە کرد کە بە خێر و سەقامگیری بیگێڕێتەوە بەسەر گەلی هەردوو وڵاتی برا و هەموو گەلانی ئیسلامیدا.
هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گۆڕەپانی نێودەوڵەتی کرا، بەتایبەتی بەردەوامبوونی هێرشەکان لە غەززە و ئەو هەوڵانەی کە بۆ ڕاگرتنی دراوە لەگەڵ یارمەتیدانی گەلی فەڵەستین و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ململانێکان.
