سودانی و مەشهەدانی ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەی بەغدا و هاوکاری بۆ هەڵبژاردنێکی بێگەرد تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەی بەغدا و هاوکاری بۆ هەڵبژاردنێکی بێگەردیان تاوتوێکرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە"ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران پێشوازی لە مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان کرد.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە بارودۆخی گشتی وڵات و هەوڵەکانی حکومەت کرا بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانەکانی بە ئامانجی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی ئابووری. هەروەها جەختی لەسەر گرنگی یەکخستنی گوتار و هەڵوێستەکان کردەوە بۆ پتەوکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە یەکخستنی هەوڵەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ڕێکخستنی سەرکەوتووی لوتکەی عەرەبی لە مانگی داهاتوودا لە بەغدا و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنیان، کە ڕەنگدانەوەی خواست و ئاواتەکانی گەلی عێراقە.
