سودانی پابەندبوونی حکومەت بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی ژێرخان لە بەغداد و پارێزگاکان دووپاتدەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پابەندبوونی حکومەت بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی ژێرخان لە بەغداد و پارێزگاکان دووپاتدەکاتەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، هەردوو بەرزە پردی بازنەیی تۆبجی لە شەقامی 14ی تەمموز لە دیوی کەرخ کردەوە، کە یەکێکە لە ڕۆژەکانی پاکێجی یەکەمی نەهێشتی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغداد.
وتیشی سودانی هەوڵەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی بەغداد و تیمی بەدواداچوون لە نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی خۆجێی بەغدادی بەرز نرخاند، هەروەها ستایشی ئەدای کۆمپانیای جێبەجێکاری کرد و سوپاس و پێزانینی بۆ خەڵکی بەغداد دەربڕی بۆ ئارامگرتن و لێبوردەیییان بەرامبەر بە قەرەباڵغی هاتوچۆ لە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لەو 16 پڕۆژەییەی کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون دەستیپێکردووە بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغداد، و تا ئێستا 11 پڕۆژەیان تەواو بووە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەولەویەت دەدرێت بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە بەغداد و پارێزگاکان، لەڕێگەی کارکردنەوە لەسەر چەند ڕێڕەوێک، لەوانە تەواوکردنی پڕۆژەی ڕاگیراوەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ لە کەرتی ژێرخان و ئاوەڕۆ، و ئاوی خواردنەوە و پڕۆژەی نیشتەجێبوون و شارە نوێیەکان، و زەوییە پێشکەوتووەکان.
هەردوو پڕۆژەی بەرزە پردی تۆبجی بە سەرپەرشتی فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەکان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون جێبەجێ کرا، کە یەکێکە لە پێکهاتەیەکی پڕۆژەی پەرەپێدانی یەکتربڕەکانی تۆبجی و شالچییە و بەشدار دەبێت لە نەهێشتنی قەرەباڵغی لەسەر بەرزە پردی بن حەیان لە چوارچێوەی یەکتربڕی شەقامی 14ی تەمموز، هەروەها ئاسانکاری دەکات بۆ جوڵەی هاتوچۆ لە نێوان ناوچەکانی ئەعزەمییە و مەنسور و عەلاوی، و گۆڕەپانی عەدەن.
پرۆژەکە لە دوو بەرزە پردی بازنەیی پێکدێت یەکەمیان درێژییەکەی 959 مەترە، و بەرەو ناوچەی عەلاوی، دووەمیان کە درێژییەکەی 550 مەترە بەرەو گۆڕەپانی عەدەن دەڕوات و هەشت لەیەکتر نزیککەرەوە لەخۆدەگرێت بۆ بەکارهێنانی دوو بەرزە پرد، کە شەقامی 14ی تەمموز بە بەرزە پردی ئیبن حەیان دەبەستێتەوە.
