سودانی پێشوازی لە باڵیۆزی میسر دەکات لە عێراق
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە باڵیۆزی کۆماری عەرەبی میسر لە عێراق ئەحمەد سەمیر حلمی و سڵاوی میسر عەبدول فەتاح سیسی و سەرۆک وەزیرانی میسر موستەفا مەدبوولی گەیاندە سودانی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:-لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و میسر کرا لەگەڵ باشترکردنی لایەنەکانی هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە ئەو دەوڵەمەندییە مرۆیی و قووڵی مێژووییەی نێوانیان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەماهەنگی سێ لایەنەی نێوان عێراق و میسر و ئوردنی کرد لەگەڵ هەوڵەکانی عێراق بۆ دامەزراندنی ئابووری هاوبەشی بەردەوام کە بەشدار دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییە ئابوورییەکان و ئاماژەشی بە ئەو هاوکارییەی ئەم دواییە کرد کە بووە هۆی واژۆکردنی گرێبەستی دروستکردنی شاری نیشتەجێبوونی عەلی وەردی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی میسر لە بواری گەشەپێدانی خانووبەرەدا، جگە لە بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی میسر لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی قەیرانی هاتوچۆ لە بەغداد و نەینەوا.
هەروەها سودانی هەڵوێستی عێراقی نوێ کرددوە سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکانی دژ بە غەزە و ئاماژەی بەو ئەو بارگرانییەی میسر کرد لە قەیرانەکەدا و پێویستە کار بکرێت بۆ کۆتایی هێنان بەو جینۆسایدەی کە گەلی فەڵەستین ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
لە لای خۆیەوە، باڵیۆزی میسر ئەحمەد سەمیر حلمی خواستی میسر و کۆمپانیا میسریییەکانی ڕاگەیاند بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری و وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی کار و یەکخستنی ئابووری بە شێوەیەک کە دەرفەتی زیاتر بۆ پەرەپێدانی بەردەوام لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراق و میسری برادا دروست دەکات.
