سودانی پێشوازی لە کارەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکات لە عێراق
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە کارەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد لە عێراق، بەتایبەتی لە کەرتی نەوت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لە عێراق، پێشوازی کرد لە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKN ئینێرجی نەوتی ئەمریکی ماتیۆ زەیس.
وتیشی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خواستی عێراقی دەربڕی بۆ فراوانکردنی تواناکانی کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەمەش لە چوارچێوەی دیدگایەک حکومەت سەرپەرشتی بکات، کە پشت بە زیادکردنی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵ دەبەستێت، تا دەگاتە سەقامگیری لە بواری وزە.
هەروەها سودانی پێشوازی لە کارەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد لە عێراق، بەتایبەتی لە کەرتی نەوت کە پێویستی بە ئاستی پێشکەوتووی تەکنەلۆجیا و گەشەپێدان هەیە، ئەمە جگە لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە.
لە لای خۆیەوە زەیس جەختی لە خواستی کۆمپانیاکە کردەوە بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی عێراقدا، و ئاماژەی بەوەدا کە کارەکانی کۆمپانیاکە لە عێراق بریتییە لە دامەزراندنی 80%ی کرێکارانی لە پڕۆژەکانی، لەوانەش تەکنیککار و کرێکارانی نیشتیمانی عێراقی، ئەمە جگە لە گرێبەستی لاوەکی لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییە عێراقییەکان.
ئەمڕۆ، کۆمپانیای HKN ڕێکەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ وەزارەتی نەوت واژۆکرد بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی حەمرین، بە ئامانجی گەیشتن بە شێوازی گەشەپێدانی ئومێدبەخش بۆ وەبەرهێنانی بەشێوەیەکی گونجاو.
