سودانی:ژنانی عێراق توانیان بەسەختترین بارودۆخدا تێپەڕێت
محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ شەممە،رایگەیاند،ژنانی عێراق توانیان بە سەختترین بارودۆخی ناجێگیردا تێپەڕێت و پاڵپشتی خێزانیان کردووە بۆ نەهێشتنی بارگرانییەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: سودانی، لەگەڵ کۆمەڵێک لە ژنە بازرگانانی عێراقی کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سودانی جەختی لە سووربوونی حکومەت کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی بازرگانی بۆ ژنان، هەروەها ژنان لە مێژووی نوێی عێراقدا ڕووبەڕووی قۆناغێکی گرنگ بوونەتەوە و نوێنەرایەتی تەواوی کۆمەڵگای عێراقیان کردووە لە کاتی تێپەڕبوونی بە سەختترین بارودۆخی ناجێگیردا و پاڵپشتی خێزانیان کردووە بۆ نەهێشتنی بارگرانییەکانی و ئاماژەی بەوەش کرد کە ژنان بۆ بەشداریکردن لە سیاسەتدا سەریان هەڵداوە و کۆتای ژنانیان تێپەڕاندووە و ئامادەبوونێکی نموونەییان هەیە، ئەمەش بابەتێکی ئاساییە لە وڵاتێکی وەک عێراقدا کە مێژوویەکی پڕ شکۆی هەیە لە بەشداریکردنی ژناندا، کەسانی ئەکادیمی و نووسەر و شاعیر و ژنانی نموونەییمان هەیە لە بوارە جۆراوجۆر و پیشەییەکاندا.
سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە چاکسازییە ئابوورییەکان و هەنگاوە کاریگەرەکان لە ڕووی دارایی و بانکییەوە بوونەتە هۆی پاڵپشتی کردنی کەرتی بازرگانی بۆ ژنان و ڕەخاسندنی هەلی کار بۆ ژنانی عێراق لە کەرتی تایبەتدا و جەختی لەوە کردەوە کە ژینگەی بازرگانی لە عێراق ئاسان نەبووە و بەدەست بیرۆکراسی و گەندەڵیەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەم ڕکابەرییانە ئەو ڕێگایە ناهێڵن کە بۆ گۆڕینی ئەم واقیعە داڕێژراوە و بڕیاری گرنگ دەرچووە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، بەتایبەتی کۆمەڵگا ڕووبەڕووی کێشەی بێکاری دەبێتەوە لەنێو ژناندا بە ڕێژەیەکی زیاتر لە پیاوان.
هەروەها سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە مسۆگەرکردنی دەرفەتی کار بۆ ژنان تاڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە پەرەپێدانی کۆمەڵگەی ژنانی بازرگان و دابینکردنی ئاسانکاری پێویست و جەختیشی کردەوە کە ئەنجومەنی باڵای ژنان بەم زووانە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات لەگەڵ ئەنجومەنی گەشەپێدانی کەرتی تایبەت کە بەشێکی گرنگی چالاکییەکانی بۆ ژنان تەرخان دەکات و لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕۆتین لە فەرمانگەکانی دەوڵەت ڕێگا خۆش دەکات بۆ کاری ئازاد و دروستکردنی دەرفەتی نوێ لە بازاڕی عێراقدا بۆ ژنان و پیاوان ئەمەش لە ڕێگەی گەشەپێدانی بەردەوامەوە لەسەر بناغە پتەوەکانی چاکسازی دارایی و ئابووری و بانکیدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گوێی لە بۆچوونەکانی ژنانی بازرگان گرت، کە بریتی بوو لە دیارترین ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی کارەکانیان دەبێتەوە، جگە لە پێشنیار و چالاکییە جۆراوجۆرەکانیان لە بواری کارکردندا.
