سوریا.. لەناوبردنی 100 ملیۆن حه‌پی هۆشبه‌ر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی نوێی سوریا ، له‌ناوبردنی بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ریان له دیمه‌شق ڕاگه‌یاند، له‌نێویاندا نزیكه‌ی 100 ملیۆن حه‌بی جۆری كاپتاگۆن هه‌یه، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشوی سوریادا به‌رهه‌م هێنراون.
به‌در یوسف، به‌رپرسێكی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له ئیداره‌ی نوێی دیمه‌شق به ئاژانسی فڕانس پرێسی راگه‌یاندوه، "بڕێكی زۆر حه‌بی ماده‌ی هۆشبه‌رمان له‌ناوبردوه، له‌نێویاندا نزیكه‌ی 100 ملیۆن حه‌بی كاپتاگۆن هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حه‌شیش له‌نێوان 10-15 ته‌ن ده‌بێت كه سه‌رجه‌میان له‌ناوبراون.
له باره‌گای فیرقه‌ی چواری سوپای سوریاوه، كه له‌لایه‌ن ماهیر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له باره‌گای فیرقه‌ی چواری سوپای سوریاوه، كه له‌لایه‌ن ماهیر ئه‌سه‌د برای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا و له‌و شوێنه‌شدا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و حه‌بانه‌دا گیراوه و له‌ناوبراون، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیشیگراوه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته خاوانه‌ی له‌دروستكردنی حه‌بی ماده‌ی هۆشبه‌ردا به‌كارهێنراون".
لای خۆیه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا (سانا) بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌ره‌ستانه كه له باره‌گای فیرقه‌ی چواری ڕژێمی پێش‌و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌ناوبراون.
